AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٣ ١٩:٤٩

تاقیگەی ژیری دەسکردی زمانی کوردی لە سلێمانی کرایەوە

تاقیگەی ژیری دەسکردی زمانی کوردی لە سلێمانی کرایەوە

زانکۆی ئەمریکایی عێراق لە سلێمانی تاقیگەی ژیری دەسکردی زمانی کوردیی لە ژێر ناوی "پێترایۆس" و وەک ڕێزێک لە ژینراڵی خانەنشینی ئەمریکایی و سەرۆکی پێشووی سی‌ئای‌ئەی، "دەیڤید ئێج. پێتراتۆس"، کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پلاتفۆڕمی میدیایی (964+)، بەرپرسانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ڕایانگەیاند کە تەرکیزی ئەو ناوەندە لەسەر ڕاهێنان، توندروستی و خزمەتی گشتییە و دەیانەوێ یەکەمین مۆدێلی گەورەی زمانی کوردی بۆ کاردای جۆراوجۆری ناوچەیی پەرە پێ‌بدەن و بڕیارە تاقیگەی پترایۆس وەک هابێکی توێژینەوەیی و ڕاهێنەری بۆ هاوکاری لەگەڵ پیشەسازی و دامودەزگا دەوڵەتییەکان ئیش بکات.

بەرپرسانی ئەو زانکۆیە وتیشیان: تاقیگەی پێتراتۆس، خوێندکاران و توێژەران پەیوەند دەدا بە کارناسان و ڕێکخراوەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بگرە لە دەرەوەی هەرێم، بۆ ئەوەی ڕاهێنانی زانکۆیی پەیوەست بێت بە کاردا پراکتیکییەکانی ژیری دەسکردەوە.

News ID 57219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha